ئه‌لبوومی پێشمه‌رگه‌كان - نه‌ورۆز/newroz 20110319 14

ئه‌لبوومی پێشمه‌رگه‌كان

Www.Peshmergekan.Com


لیستی ئه‌لبوومه‌كان :: چوونه‌ ژووره‌وه‌‌
دوا لكاندراو :: دووا لێدوان :: زیاتر بینراوه‌ :: باشترین پله‌‌ :: دڵخواز :: گه‌ڕان
   

ماڵه‌وه‌ > نه‌ورۆز
كلیك بكه‌ بۆ گه‌وره‌كردنی وێنه‌كه‌
ڕاپۆرتی به‌ڕێوه‌چوونی جێژنی نه‌ورۆز له نۆروێژ

ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 19 / 3 ـ 2011 ی زایینی، کۆمیته‌ی گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی له نۆڕوێژ، بۆ ڕێز گرتن له نه‌ورۆز ـ ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد ـ و پیرۆزبایی له کوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته، شه‌و ئاهه‌نگێکی به‌شکۆی پێکهێنا.
ئه‌و ئاهه‌نگه به به‌ڕیوه‌به‌ری مادیح ڕه‌حیمی و وێژین عه‌لیزاده ، دوای به‌خێرهێنانی به‌شدارانی ئه‌و ڕێ‌‌وڕه‌سمه، به‌شێوه‌ی خواره‌وه به‌ڕێوه‌ چوو،
ـ سه‌ره‌تا سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب له لایه‌ن کۆڕی سروودی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
ـ خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان
ـ په‌یامی کۆمیته‌ی گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی له نۆروێژ له لایه‌ن به‌ڕێز موحه‌ممه‌د سوله‌یمانی
ـ په‌یامی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌کوردستانی‌یه‌کان له لایه‌ن کاک ساڵح وه‌لیزاده‌
سروودی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن کۆڕی سروودی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران

له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا، هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش هه‌ژاردهۆکی به ده‌نگه‌ به‌سۆزه‌که‌ی خۆی و به هاوکاری خوشکه په‌یمان موحه‌ممه‌دی، فه‌رزاد پیری و ئه‌بووبه‌کر ئه‌حمه‌دی، کۆڕی هه‌ڵپه‌رکێی ڕازانده‌وه.
خه‌ڵکی به‌شداری ئه‌و ڕێ‌وڕه‌سمه، تا دره‌نگانی شه‌و به شایی و هه‌ڵپه‌رکێ و گۆرانی پێشوازیان له نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌‌ کرد.
شایانی باسه که ڕۆژنامه‌ی ڕۆمه‌ریکه ـ که ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی نۆروێژی‌‌یه ـ له‌سه‌ر داوای کۆمیته‌‌ی گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی له نۆروێژ و به مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنی هه‌واڵ و رێپۆرتاژ له‌و مه‌راسیمه‌، سه‌ردانی شۆنی جێژنه‌که‌یان کرد و ئاماده‌گی‌ خۆیانیان سه‌باره‌ت به هه‌رچه‌شنه هاوکاری و هاوپێوه‌ندێک ده‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمیته‌یه ده‌ربڕی.‌

کۆمیته‌ی گشتیی کۆمه‌ڵه‌کولتووری کوردی له نۆروێژ
20 / 3 ـ 2011ی زایینی
 
newroz_20110319_10.jpg  newroz_20110319_11.jpg  newroz_20110319_12.jpg  newroz_20110319_13.jpg  newroz_20110319_14.jpg  newroz_20110319_15.jpg  newroz_20110319_16.jpg  newroz_20110319_17.jpg